سێ کاندیدی نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوور خرانەوە

ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە “لە دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان، بڕیاریان دا بە دوور خستنەوەی چوار کاندیدی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان”.

بە گوێرەی یاداشتنامەکە یەکێک لە کاندیدە سەربەخۆکانی پێکهاتەی کریستیان  بە ناوی (هێلین ئەکرەم دەنحا سلێمان) دوورخراوەتەوە و بە بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ناشتوانرێت جێگرەوەی بۆ دابنرێت.

هەر بە بڕیاری ئەنجوومەنەکە هەر یەک لە (هێمن عومەر محەممەد دەروێش، سامان مەحموود ئەحمەد ساڵح) بەهۆی سەرپێچی لە بەشی سێیەمی بڕگەی 15 لە ڕێنماییەکانی تۆمار و پەسەندکردنی کاندیدەکان دوور خراونەتەوە لەگەڵ (دیاری هیدایەت بەشار ئەمین) بەهۆی سەرپێچی لە بەشی سێیەم، بڕگەی یەک لە ڕێنماییەکانی تۆمار و پەسەندکردنی کاندیدەکان دوورخراوەتەوە کە هەرسێکیان کاندیدی نەوەی نوێن لە بازنەی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی.

ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەشیداوە، کە بە نووسراوی فەرمی لایەنی سیاسیی سێ کاندیدە دوورخراوەکەیان ئاگادارکردووەتەوە بۆ ئەوەی لە ماوەی سێ لە دوای ئاگادارکردنەوەیان ناوی کاندیدانی جێگرەوە پێشکەش بکەن.

دڵخوازەكانتان