بڕی ملیارێك و 148 ملیۆن دینار بۆ 9 پرۆژه‌ی سلێمانی خه‌رج دەكرێت
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه بۆ 9 پرۆژه‌ی سلێمانی بڕی ملیارێك و 148 ملیۆن دینار خه‌رج ده‌كات.
سەرفكردنی پارەكان بەچەند گوژمەیەك دەبێت و بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانن لەوانە چاككردنه‌وه‌ی شه‌قام له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.
ئه‌و گوژمانه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 15% و 17% و 100%ی داهاته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاو و سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی دەبێت.
پرۆژەكان لەسنوری شارەوانیەكانی سیته‌ك. چوارتا ، پێنجوێن هەروەها له قه‌ره‌تۆغان له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی. كۆمه‌ڵگه‌ی خاڵخاڵان له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی دەبێت .