گۆڕانکاری لە پرۆگرامی ژمارەیەک لە بەشەکانی زانکۆكان دەکرێت
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێت ئامادەکاری کراوە کە سەرجەم دەرچووانی 12ـی ئامادەیی بەپێی کارامەیی و نمرەکانیان لە زانکۆکان وەربگیرێن ئارام محەممەد، وتیشی ”ئێمە، لە وەزارەت هەموو توانای زانکۆکان دەخەینەگەڕ بۆ وەرگرتنی خوێندکاران، پێمان وایە لەم وڵاتە دەبێ دەرفەتی خوێندن و کاریان بۆ بڕەخسێنین سه‌باره‌ت به‌و به‌شانه‌ی كه له‌زانكۆكاندا كراونه‌ته‌وه و ناتوانن خزمه‌ت به قوتابیان بكات وه‌زیری خوێندنی باڵا ده‌ڵێت بڕیارمان داوه ئه‌و به‌شانه دابخرێن بان گۆڕانكاریان تێدا بكرێت .
وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیار دراوە، پانتایی خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی لە هەرێمی کوردستان فراوانتر بكات به‌شێوه‌یه‌ك زانكۆكان ته‌نها فه‌رمانبه‌ر بۆ كه‌رتی گشتی دابین نه‌كه‌ن چونكه جیهان گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە .
ده‌شلێت فره‌چه‌شنی ئابوری وایكردووه هه‌لی كاری نوێ بڕه‌خسێت بۆیە پێویستمان بە خۆئامادەکردن و کارامەیی نوێ هەیە. بەگوێرەی ئامارەکانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەم ساڵ 122 هەزار و 15 قوتابی به‌شدارییان لە تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆلی 12 کردووه و 8 کەس یەکەم بوون، 16 کەس دووەم و 19 کەسیش سێیەم