لە سنووری بارزان وەرزی چنینی مازووە

بەڕێوەبەری هۆشیاریی ڕاگەیاندنی بەتالیۆنی ژینگە پارێزی بارزان ڕایگەیاند، له‌ سنوورى بارزان، ڕۆژى 8ـى ئاب دیاری کراوە بۆ مازووچنین.

 ملازم سدیق حەسەن، بەڕێوەبەری هۆشیاری ڕاگەیاندنی بەتالیۆنی ژینگە پارێزی بارزان،  ڕاگەیاند، ساڵانە لە هەرێمی کوردستان مازووچنین لە ناوچە جیاوازەکان دەست پێ دەکات، ئێمەش لای خۆمانەوە بە نووسراوێکی فەرمی، موختاری گوندەکان ئاگادار دەکەینەوە و ئەوانیش لای خۆیانەوە بە هاووڵاتییانی گوندەکان دەڵێن، کە ئەوەی ئارەزووی چنینی مازووی هەیە، لە کات و شوێن و ڕۆژی دیاری کراو ئامادەبن بۆ چوونە شاخ.ئەو بەڕێوەبەرە دەڵێت:له‌ سنوورى بارزان ڕۆژى 8ـى ئاب دیاری کراوە بۆ چوونە  شاخ و مازووچنین.دەشڵێت: به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی لە هه‌رێمی كوردستان مانگی ئاب دیاری کراوە بۆ چنینی ئەو بەرهەمە. هەندێک ناوچە هەیە بە تەڕی مازووەکە دەچنن و هەندێکیش هەیە بە وشکی. هەروەها هەندێک لە هاووڵاتییانی گوندەکان لەگەڵ خۆیان دەیبەنەوە هەندێکی دیکەشیان بۆ دەرمان بەکاری دەهێنن و له‌بازاڕه‌كاندا كڕین و فرۆشتنى پێوه‌ ده‌كەن. و هەروەها نرخی یەک کیلۆ مازوو پێنج هەزار دینارە.ئەو بەڕێوەبەرە باسی لەوەشکرد ” مازووچنین وه‌ك كلتوورێك لەو سنوورە‌ ماوه‌ته‌وه‌.سدیق حەسەن ڕاشیگەیاند “هیچ ئامارێکی فەرمیمان نییە، تاکو ڕێژە و بەرهەمی ساڵانەی مازوو لە دەڤەری بارزان تۆمار بکات، بەڵام بە مەزندەی خۆم ڕێژەیەکی زۆر لە داری مازوو لە دەڤەری بارزان هەیە و ساڵانە هەرکەسە و بەجۆرێک سوودی لێ دەبینێت”.مازوو لە کۆندا یەکێک بووە لە بەرهەمە گرنگەکان کە بازرگانی پێوە کراوە تەنانەت لە سەردەمی ئاشوریەکان وە گرنگی خۆی هەبووە.داری مازوو جۆرێکە لە داری بەڕوو لە کوردستاندا سێ جۆر هەیە کە یەکێکیان بەڕووی ئاساییە، داری مازوو لەگەڵ بەڕووی لوبنانی.لە جیهاندا 600 جۆر داری بەڕوو هەیە کە تەمەنیان لە نێوان 200 بۆ500 ساڵدایە.داری مازوو لە شوێنە چڕو شێدار و سێبەرەکان دەڕوێت. بەرزیکەی دەگاتە 20 مەتر، ئەم دارە لە بەرزی (900- 1500) مەتر لەئاستی ڕووی دەریاوە دەڕوێن، داری بەڕوو مازوو لە 60%ـی دارستانی سروشتی عێراق پێک دەهێنن، بەتایبەت چیاکانی کوردستان.

دڵخوازەكانتان