سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: به ئامانجگرتنى ئيسماعيل ههنييه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين و پێشهاتێکی مه‌ترسيداره
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە: به ئامانجگرتنى سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سياسيى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين.
31ـی تەمموزی 2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە “به ئامانجگرتنى ئيسماعيل ههنييه سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سياسيى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس كه به ميوانى له تاران بوو، سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين و به نيگهرانييهكى قووڵه‌وه له‌و پێشهاته مه‌ترسيداره دهڕوانين”.سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان جەختی کردووەتەوە: ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخه‌كه، هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سهقامگيريى ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌كات و لێكه‌وته و پێشهاتى خراپترى به‌دوادا دێت.ئەمەش لە کاتێکدایە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 31ـی تەمموزی 2024، بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەکەی و پاسەوانێکی، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی‌دا لە تاران، ڕاگەیاند.حەماس ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئیسماعیل هەنییە دوای بەشداریی لە ڕێوەڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆککۆماری نوێی ئێران، چووەتە شوێنی مانەوەی لە تاران و دواتر کوژراوە.