شاندی پارتی دەچێتە حەنانە؟…چوارچێوەی ھەماھەنگی دەستخۆشیان ھەبوو

ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكردۆتەوە بریاره‌ شاندێکی پارتی و سیاده‌ سه‌ردانی به‌غدا بکه‌ن و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌کان به‌تایبه‌ت سه‌درییه‌کان کۆ ببنەوە

ئێستا ئێمه‌ له‌ قۆناغی دانوساندنداین له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان

د. ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی لیستی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: “تا ئێستا ئێمه‌ له‌ قۆناغی دانوساندنداین له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، گرفته‌که‌ تا ئیستا له‌ناو ماڵی شیعه‌یه،‌ بۆ ئێمه ‌وه‌ك كوردستان گرنگه‌ که‌ به‌رنامه‌ی حکوومه‌ت چی تێدا هه‌یه‌ و ئه‌و که‌سه‌ی ده‌بێته‌ سه‌رۆکوه‌زیران چی پێیه‌ و چی بکرێت بۆ هه‌رێمی کوردستان، تا ئیستا پارتی دیموکراتی کوردستان یه‌ک کاندیدی هه‌یه‌، ئه‌ویش به‌ڕێز ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌ده‌، بۆ پۆستی سه‌رۆککۆمار”.

چاوەڕو‌انی موفاجه‌ئه‌ ده‌كرێت له‌ گفتوگۆكانی پارتی و یه‌كێتی

هاوكات د. به‌شیر حه‌داد، جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: “چاوەڕو‌انی موفاجه‌ئه‌ ده‌كرێت له‌ گفتوگۆكانی پارتی و یه‌كێتی و له‌م ڕۆژانه‌دا ده‌رئه‌نجامه‌كان ده‌بینرێن، گفتوگۆكان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئاستێكی پێشكه‌وتوو، ئه‌گه‌ر ڕێكکه‌وتنیش سه‌دله‌سه‌د نه‌كرابێت، ئه‌وه‌ نزیكین له‌ ڕێككه‌وتن. به‌شیر حه‌داد ده‌ڵێت: “چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی زۆر پێویستی به‌ پارتییه‌ له‌م قۆناغه‌دا، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پارتی و سیاده‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و محه‌مه‌د حه‌لبووسی، بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌رگایه‌ك بوو كرایه‌وه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی یه‌كسه‌ر ده‌ستخۆشییان كرد له‌و هه‌ڵوێسته‌، رەنگە سه‌درییه‌كان نه‌رمی بنوێنن، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی پارتی و سیاده‌ شاندێك دروست بكه‌ن بۆ گفتوگۆ لە حه‌نانه،‌ دوای ئه‌وانیش شاندی چوارچێوه‌ سه‌ردانی حه‌نانه‌ بكه‌ن.

دڵخوازەكانتان