زانكۆلاین كارا دەكرێت

 گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشکرایکرد، حەفتەی داھاتوو زانکۆلاین کارا دەکرێت

عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا، راگەیاند: ” وشەی تێپەڕ و ناوی بەکارھێنەریان بۆ وەزارەتی پەروەردە ناردووە بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی، لە ئێستاوە دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەتوانن سەردانی قوتابخانەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنی ناوی بەکارھێنەر و وشەی تێپەڕ”. گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت: داوا لە دەرچووان دەکەین لەکاتی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین پشت بەتوانای خۆیان ببەستن و نمرەکانیان لەسەر فۆرمی زانکۆلاین ڕەنگبداتەوە، بۆ ئەوەی لە زانكۆكان وەرگیرێن و پشت بەسەنتەرەكانی بازرگانی بۆ پڕكردنەوەی زانكۆلاین نەبەستن .

دڵخوازەكانتان