عێراق دووساڵە چاندنی چاندنی برنجی بەهۆی كەمی ئاوەوە قەدەغەكردووە

ئەمساڵ بەبڕیارێك دەستی بەچاندنی برنج كردەوە ئێستا جۆڕێكی برنجی هاوردەكردووە كە كەمتر ئاوی پێویستە و لەژێر تاقیكردنەوەدایە .

مەهدی سەحر جبوری، یاریدەدەری ئەمینداری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق  ڕایگەیاند، عێراق لەم وەرزەدا 150 کیلۆمەتر چوارگۆشەی بۆ چاندنی برنج تەرخانکردووە و پێشبینی دەکات بەرهەمی ئەمساڵی  150 هەزار تۆن برنج بێت.

ئەمساڵ بەهۆی باران بارینی زۆر پێناچێت عێراق توشی كەمئاوی بێتەوە بەرپرسانی حكومەتیش دەڵێن:” بەڵێنمان لە توركیا وەرگرتووە كە ئاوی زیاتر بەربداتەوە بۆ عێراق .

شارەزایان دەلێن قەیرانی ئاو لەعێراقدا پەیوەندی بە دروستكردنی چەندین بەنداوەوە هەیە لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە ، کەمی بارانبارین، گۆڕانی کەشوهەواش هۆكارێكی دیكەی كەم ئاوییە لە عێراقدا .

عێراق یەکێکە لەو  10 وڵاتەی كەزۆرترین هاوردەكاری برنجن لە جیهاندا.

بەرپرسانی ئەنجوومەنی دانەوێڵەی عێراق  ڕایانگەیاندووە، عێراق پێویستی بە هاوردەکردنی نزیکەی ملیۆنێک و 250 هەزار تۆن برنج هەیە بۆ دابینکردنی خواستی ناوخۆ.

دڵخوازەكانتان