44 په‌رتوكی روپۆشكراو به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر دەستی بەسەردا گیرا
پەرتوكەكان بە مادەی كریستاڵ ڕوپۆشكراون بازرگانان به‌نیازبون بیهێننه هه‌رێمی كوردستان و پاشان بۆ بریتانیا بیانگوازنه‌وه.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان لە تاقیگه‌ی په‌یمانگای پزیشكی دادی سلێمانی، پشكنین بۆ په‌رتوكه‌كان كردووە ، پشتڕاستكراوەتەوە په‌رتوكه‌كان ڕوپۆشكراون به مادده‌ی كریستاڵ. دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت:”توانر تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیربكرێن و ده‌ستیش به‌سه‌ر سه‌رجه‌م په‌رتوكه‌كان گیراوە
“له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به مادده‌ی 26 له‌یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره ئه‌قڵیه‌كان ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌كه‌ی به‌رده‌وامه