لە عێراق 10 سزادراو لە سێدارە دەدرێن و پرۆسەكە روو لە زیادبوون دەكات

لەگەڵ ئەوەی حكوومەتی عێراق رەتی دەكاتەوە، لەسێدارەدان لە وڵاتەكەی جێبەجێ بكرێت، بەڵام ئاژانسەكانی هەواڵ رایدەگەیەنێن، دوێنی، 10 سزادراو لە ناسڕیە لەسێدارە دراون.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، حكوومەتی عێراق، سزای لەسێدارەدانی بەسەر 10 سزادراو جێبەجێ كرد.

لە هەواڵەكەدا ئەوە هاتووە، لە چاكسازی ناسڕیە لە باشووری عێراق، بڕیارەكە جێبەجێ كراوە و سەرجەم ئەوانە عێراقی بوون.

دووپات لەوە كراوەتەوە، ئەوانە تاوانی مەترسیداریان ئەنجام داون، لە رێكخراوی داعش بوون.

هاوكات لە مانگی نیسان، 11 سزادراوی تر لەسێدارە دران، حكوومەت رایگەیاند: ئەوانە تیرۆرست بوون.

لە ماوەی رابردوو، رێكخراوەكانی لێبوردنی نێودەوڵەتی، رایگەیاند: ترسمان لەوە هەیە، ژمارەیەكی زۆرتر سزادراو لەسێدارە بدرێن و ئاشكرا نەكرێن.

دڵخوازەكانتان