به‌رپرسیاریه‌تی و بنیاتنان

هیوا ئەحمەد



كێشەی نیشتەجێ بوون یەكێكە لە گرفتە له‌ مێژینەكانی مرۆڤ، كاریگه‌ری
گرفتەكە
قوڵتربوو كاتێك سێكتەری كه‌رتی خانوبەرە ده‌بێت به‌ بازاڕی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان و
سەرمایە گوزاری تێدا دەكرێت، سەرمایەدارەكان نرخەكان بە خواستی خۆیان دیاریدەكەن
لە ئاستێكی بەرزدا، ئه‌وكات بوونه‌ خاوه‌نی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون لای چینی كه‌م ده‌راماته‌كه‌
ده‌بێت به ‌خه‌ون. له‌ كوردستاندا ئاسه‌واره‌كانی ئه‌م گرفته‌ هێنده‌ قوڵبۆته‌وه‌
جیاوازی چینایه‌تی تۆخكردۆته‌وه‌، چینی هه‌ژار و كەم دەرامەت، كه‌ زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌
پێكدێنن، نەیانتوانیووه‌ سودمه‌ندبن له‌ یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون، چونكه‌ نرخەكان
هێندە بەرزن لە ئاستی داهاتی ئه‌و چینه‌دا نییە.



بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ پێدانی پارچه‌ زه‌وییه‌كی نیشته‌جێبوون
به‌
‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پێشتر سوودمه‌ند نه‌بوون له‌و
بواره‌دا، بڕیارێكی دروستبوو له‌ ئاستی به‌رپرسیارێتیه‌كی گه‌وره‌دا‌، ژیانه‌وه‌ی
هیوای ئه‌و هه‌ژارانه‌یه‌، كه‌ ئومێدیان نه‌بوو ببن به‌ خاوه‌نی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی
خۆیان. ئەو چینە پێشتر خۆیان بە بەشخوراو دەزانی، ئەوەش كاریگەری درێژخایەنی لەسەر
دەرونیان بەجێ هێشتبوو، چونكە كاتێك مرۆڤێك دەبینێت لە خاكی نشتمانەكەی خۆیدا
بەكرێ دەژی، ڕەوایە خۆی بە بێبەش بزانێت لە خێر و بیری خاكەكەی، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك
وه‌زیران مه‌سرور بارزانی  ته‌نها خزمه‌تی ئەو
چینە گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ نه‌بوو، به‌ڵكو پەیوەستكردنی ئه‌و چینه‌یه‌ به ‌خاكەوە‌ و
وابەستكردنیانە بە نیشتمانەوە، ‌چونكه‌ ئەم بڕیارە جگە لەوەی خزمەتی چینی هەژار و
كەم دەرامەتە، ڕەهەندێكی سایكۆلۆژیشی هەیە، كە ئەو چینە خۆشەویستیان بۆ خاك و
نیشتمان زیاتردەبێت، چونكە‌ سروشتی مرۆڤ وایه‌ لە هەر كوێی دونیادا خاوەنی پارچە
موڵكێكی دیاریكراوبێت، هەستی خۆشویستنی ئەو خاكه‌ی ده‌بێت‌.



لایه‌نێكی تری بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بنیاتنەرانەیە و دوو سوودی  ئابوری گه‌وره‌ی هه‌یه‌، یەكەمیان ئه‌و زه‌وییانه‌ی
دابه‌شده‌كرێن خانوویان تێدا دروستده‌كرێت‌. ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ خه‌رجكردنی بڕە
پاره‌یه‌كە، خەڵك ئامادەن پارەی پاشەكەوتكراو‌ بۆ دروستكردنی یەكەیەكی نیشتەجیبوون
خه‌رجی بكه‌ن، لە ئەنجامدا بڕێك پارەی زۆر دەكەوێتە بازاڕی كارەوە. ده‌بێت بەهۆی بوژانه‌وه‌ی
ئابوری بازار و  ژیانه‌وه‌ی سێكته‌ره‌كانی
تایبه‌ت به‌ كه‌رتی خانوبه‌ره‌وه‌، دروستبوونی هه‌لی كار بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كرێكار
و پیشەوەران، هەروەها كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی
بێكاری، ئه‌و جوڵانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ بازاڕه‌وه‌ ده‌بێت به‌هۆی گەشەی ئابوری.



خاڵی دووه‌میان دروستبوونی به‌های ئابورییه‌ بۆ ئه‌و زه‌ویانه‌ی، كە دا‌بەش
ده‌كرێن، كاتێك زه‌ویه‌كان ئیفراز ده‌كرێت و خزمه‌تگوزاری بۆ ده‌كرێت، ڕاسته‌وخۆ
نرخی ئه‌و زه‌وییه‌ چه‌ند به‌رامبه‌ر به‌رزده‌بنه‌وه‌، سوودی به‌رزبوونه‌وه‌كانیش
به‌ قازانجی خه‌ڵكی كه‌م ده‌رامه‌ت و هه‌ژارانه‌، ئه‌و به‌رزبوونه‌وانه‌ی نرخی زه‌وییه‌كان
به‌های ئابووری گه‌وره‌ دروستده‌كات و سودی ئه‌و به‌هایه‌ش سودێكی گشتی دەبێت.



بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، خزمه‌تێكی گه‌وره‌یه‌ به‌ كەم دەرامەتان و
كەمكردنەوەی ئاسەواری چینایەتی لە ناو  كۆمه‌ڵگەدا، هەروەها هه‌نگاوێكی به‌رپرسیارانه‌ش
بوو، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و قۆرخكارییه‌ی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانی موڵكی گشتی دەكران.
بەناوی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوونەوە.



 



 



 



 



 



دڵخوازەكانتان