چوار وەزارەت و دەستە لێکۆڵینەوە لە ناوی بەربژێرانی پەرلەمانی کوردستان دەکەن
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، لیستی ناوی بەربژێران ئاراستەی ژمارەیەک دامەزراوە دەکەن، ئەوەش بە مەبەستی وردبینیکردن و یەکلاییکردنەوەی شیاوبوونیان؛ ئاماژە بەوەش دەکات، “دەمانەوێت لە شیاویی بەربژێران دڵنیاببینەوە.”