هاوكاری مانگی 6ی هاوپەیمانان دابەشدەكرێت


وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا وادەی دابەشكردنی هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانانین راگەیاند.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردۆتەوە، دوای ئەوەی هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجەو بەرنامەكان لە ژمێریاری سەربازی رێكارە دارایی و ژمێریارییەكانی ئەنجامداون و بانكەكانی ئاگاداركردونەتەوە كە رۆژی پێنج شەممە 18ی تەمموز هاوكاری مانگی 6 دابەش بكرێت.
پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندبو ئەو پشتیوانیە داراییەی لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانانەوە بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەكرێت، وەك هاوكاری دەدرێت بەهێزی پێشمەرگەو هیچ پەیوەندییەكی بە موچەوە نیە.

دڵخوازەكانتان