كاریگه‌ری وێنه له ئه‌ده‌بدا
لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا تەوژمێك لە ڕەخنەی ئەدەبی سەریهەڵداوە، بەشێكی بەرچاو لە چیرۆك و ڕۆمانەكان كەتوونەتە بەردەم ڕەخنەی ئەو تەوژمەوە، له‌م وتاره‌دا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ناكه‌ین هەتا چه‌ند ڕه‌خنه‌كان لوژیكین یان ئەكادیمیانەیه له خانه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدان یاخود بە پێچەوانەوە، به‌ڵكو قسه له‌سه‌ر كاریگه‌ری وێنه‌ی ئەو چیرۆك و ڕۆمانانەیە لەسەر خوێنه‌ر، پیتوڵ به چیرۆك وێنه‌ی بیۆفیلیا ده‌خوڵقێنێت، وێنەكان ده‌بن به‌كاڵای بیری خوێنه‌ر.
گه‌شه‌كردنی شارستانییه‌ته‌كان له‌سه‌ر وێنای هاوبه‌ش ڕۆنراوه، مرۆڤایه‌تی له خه‌یاڵدانیدا بڕوا به وێنه‌یه‌ك ده‌هێنێت، ئه‌وكات له ده‌وری كۆده‌بێته‌وه، ڤۆڵتێر بێباوەڕی خۆی دەردەبرێت، بەڵام داواشدەكات ئەمە بە خزمەتكارەكەی نه‌ڵێن نه‌كا له خه‌ودا بیكوژێت” خزمهتکارەکە بڕوای به خودا و تۆڵەی تاوان و دۆزەخ هه‌یه و ئه‌و وێنه‌یه هه‌میشه له خه‌یاڵیدایه، بۆیه تاوان ناكات.
نووسه‌ر هێڵه سه‌رەكییه‌كانی په‌یكه‌ری وێنه‌كه ده‌كێشێت، سروشتی وێنه‌كان ڕۆڵ به خوێنه‌ر ده‌دات له ئاگایی خۆیدا وێنه‌كه‌ی ڕه‌نگ بكات، له تهواوكردنیدا ویستە بەدی نەهاتووەكانی ده‌دۆزێته‌وه . فەنتازیای وێنە چیرۆكییەكان دەبن بە ئیلهام بەخش، خوێنه‌ران هاوبه‌شی ده‌كه‌ن له شكڵگرتنی وێنه‌ی جیاواز، به خولیا‌و خۆزگەی خودییه‌وه شێوەی پێده‌دەن، خوێنەر ئازادە شەیدای پاڵەوانی چیرۆكه‌كه دەبێت یان له پارچه‌كانی پاڵەوانه ئه‌فسانه‌یه‌كه‌ی خەونەكانی خۆی دروستده‌كات. هه‌ندێك جاریش نائاگایانه كارەكتەرێكی نمونەی لە زهنیدا دروستدەبێت. كاتێك نوقم ده‌بێت له ئه‌فسانه‌ی چیرۆكەكاندا، كات و شوێنی لێ تێكدەچێت، تەنها وێنەكان بەردەوامی پێدەدن، پەیوەندی نوسەر بە خوێنەرەوە هارمۆنییە، چیرۆك كۆتایی دێت، بەڵام كاریگەری ڕۆڵی پاڵەوان ستانداڵیە و لای خوێنەر بەردەوامە. هیچ لۆژیکێک ڕەوایهتی به بێبه‌هاكردنی وێنه‌یه‌ك نادات، كه غه‌ریبه‌كان تیدا هاوبه‌شن. مه‌رج نییه چیرۆكه‌كانی نوسه‌ر وێنه‌ی واقیعه هه‌نوكه‌یه‌كان بن، ده‌شێت چێوه‌ی نمونه‌ی باڵا بكێشێت، به ڕامان له پرسی وێنه‌دا ئه‌و ڕاستییه ده‌بینرێته‌وه، كه وێنه جێگیره‌كان زووتر له‌ناو ده‌چن، به‌ڵام وێنه دهڵهمهیهكان بیر ده‌پژێنن و ده‌بن به‌كاڵای تێڕامان، ئه‌م به‌هایه‌ش نه‌مری به‌وێنه فهنتازیاییهكان ده‌دات.
ئه‌دیبی ڕوسی ترۆتسكی ده‌ڵێت: “ئامانجی هونه‌ر كۆپی كردنی ڕاستییه‌كان نییه، ده‌بیت ڕۆشنایی بخاته سهرچۆنایهتی ئه‌م ژیانه ئاڵۆزه، به ئاشكراكردنی سیما نمونه‌ییه‌كان”
به‌ڵام كاتێك له كه‌لتووری مرۆڤی گه‌لێكدا كێشه‌ی نه‌بوونی خه‌یاڵ و جوان بینی هه‌بێت، ناكۆك ده‌بێت به‌و ده‌قانه‌ی وێنه‌ی جوان ده‌خوڵقێنن، ئه‌وی ڕه‌خنه‌گر به كۆمه‌ڵێك ڕه‌خنه‌ی شاشه‌وه ره‌وایه‌تی به ڕه‌ش و سپی ده‌دات، خوێنه‌ر ده‌خاته به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك پرسیاری جدییه‌وه.
ئایا ئەوی ڕەخنەگر خوێندنەوەی قوڵی هەیە بۆ دەرهاویشتەكانی كرۆكی ده‌قه‌كان؟ یان ڕەخنەگرتنێكی هاوییه و زادەی كەلتووری دیالێكتی ڕەتكردنەوەیه؟ ئایا ئەو تەوژمەی هەیە بە ناوی ڕەخنەگرتنەوە ئامانجی خزمەتی كایەی ئەدەبییە یاخود زاده‌ی نه‌ریتی یه‌كتر قبوڵنه‌كردنه؟
گومان له‌وه‌دانییه كه‌لێن له هه‌موو كارێكی ئه‌ده‌بیدا هه‌یه، هیچ شاكارێكیش له‌سه‌ر و ڕه‌خنه‌وه نییه، به‌ڵام بۆچی ده‌بێت ئه‌و فه‌نتازیا به‌تاڵبكرێته‌وه، كه سیخناغه به ماكی مه‌عریفه و ڕامانی مرۆڤ، ئاسوده‌گی ڕۆحی خوێنه‌ره‌كانیه‌تی.
لە ئێستادا ژماریەك قه‌ڵه‌مێكی به بڕشت لە كایەی ئەدەبی كوردیدا هه‌ن، كە خاوه‌نی ڕوئیا و دونیابینینی فراوانن. هەركامیان شه‌قڵی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، نووسه‌ران سامانی نیشتمانین، له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان ئەدەبیاتی كوردی زیاتر پەرەدەگرێت. هه‌وڵی له‌قاڵبدانیان ڕه‌وانییه و ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌شی ده‌بێت.