نێچيرڤان بارزانى هه‌واڵى به‌رپرسى لقى (22)ى پارتى ديموكراتى كوردستان ده‌پرسێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/7/16 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، هه‌واڵى ئه‌كره‌م ساڵح به‌رپرسى لقى (22)ى پارتى ديموكراتى كوردستانى پرسى كه دوێنێ له‌به‌رده‌م ماڵى خۆي‌دا له كه‌لار له هه‌وڵێكى تيرۆركردن به ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبيله‌كه‌ى، ڕزگار بوو.
نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى هه‌واڵپرسى و هيواى سه‌لامه‌تى بۆ خۆى و ياوه‌رانى بريندارى، سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هه‌وڵه تيرۆرستييه و هه‌موو هه‌وڵێكى تيرۆرى سياسى كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان به‌دواداچوون بۆ كه‌يسه‌كه ده‌كه‌ن تاكو ئه‌نجامده‌رانى بدۆزرێنه‌وه و ڕووبه‌ڕووى ياسا بكرێنه‌وه.
لاى خۆيه‌وه ئه‌كره‌م ساڵح وێڕاى ئاماژه‌كردن به چۆنيه‌تيى هه‌وڵه تيرۆرستييه‌كه و زيانه‌كانى، سوپاس و پێزانينى بۆ خه‌مخۆرى و هه‌واڵپرسى و به‌دواداچوونى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.