لیستی مووچەی هەردوو مانگی پێنج و شەشی هێزە ئەمنییەکان بڵاوكرایەوە

ئەو دامودەزگایانەی سبەی چوارشەممە، 17-07-2024 مووچەکانیان وەردەگرن:

– ئەنجوومەنی ئاسایش

– دەزگای ئاسایش

– هێزەکانی زێرەڤانی

– بەرگری و فریاکەوتن

– بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیستی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان

– پاسەوانانی وەزارەتی ناوخۆ

ئەو دامودەزگایانەی دووسبەی پێنجشەممە، 18-07-2024 مووچەکانیان وەردەگرن:

– دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە

– هێزەکانی یەکەی 70

– هێزەکانی یەکەی 80

– لیوا هاوبەشەکان

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە، 16-07-2024، بڕی 676 ملیار و 36 ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی هەردوو مانگی ئایار و حوزەیران (پێنج و شەش)ـی هێزەکانی پێشمەرگە و دام و دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان؛ خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق. 

لە دوای پەیوەندیی نێوان هەردوو سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە، 11-07-2024، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیران (پێنج و شەش)ـی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە درا.

دڵخوازەكانتان