مووچەی دوو مانگی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕاگەیاند، مووچەی دوو مانگی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژمارەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێم.
سەرچاوەکە گوتیشی: بڕیارە سبەی چوارشەممە 17ی تەممووزی 2024، دەست بکرێت بە دابەشکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش.