كامپی ئاوارەكان لە سلێمانی چۆڵكرا
بە ئامادەبوونی وەزیری كۆچ چۆڵكردنی دوا كامپی ئاوارەكان لە سلێمانی رادەگەیەنرێت.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچی عێراق و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و پەرلەمانتاران رێوڕەسمی راگەیاندنی چۆڵكردنی دوا كامپی ئاوارەبووان، كە دەكەوێتە شارۆچكەی عەربەت، بەڕێوەچوو.