پێکهاتەکان داوای کورسی زیاتر دەکەن

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان ڕایگەیاند، ئەو پێنج کۆتایەی دیاری کراوە بۆ پێکهاتەکان لە ڕووی ژمارەوە کەمە و داوامان کردووە کۆتای پێکهاتەکان وەک خۆی لێ بکرێتەوە.

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەمان تایبەت بوو بە پرسی کۆتا، لەگەڵ بەشێک لە نوێنەرانی سیاسی و بەشێک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان، تایبەت بە پێکهاتەی نەتەوەی کلدان، تورکمان، سریان و ئاشووری.

ئەو وەزیرە دەڵێت، “ئێمە لە ڕابردووشدا جەختمان کردبۆوە ئەو پێنج کۆتایەی دەستنیشان کراوە بۆ پێکهاتەی نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستان، وەکو ژمارە کەمە. دابەشکردنی ئەم پێنج کۆتایەش لەسەر بنەمای جوگرافیدا هەڵەیە و دابەشکردنەکە زیاتر سیاسییە”.

دڵخوازەكانتان