مەسرور بارزانی کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق تاوتوێ کرد.

 گوتەبێژی حكومەتیش دەڵێت :” “بەمزووانە” کێشەکە چارە دەکرێت

پێشەوا هەوارامانی، ڕاگەیاند مەسرور بارزانی، لەبارەی پرسی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆ بووەوە.

 یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆران و مووچەی مانگی پێنج و شەشی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بوو.

بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی، هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 114 هەزار و 194 مووچەخۆری هەیە و کۆی مووچەی مانگانەیان دەبێتە نزیکەی 913 ملیار دین

دڵخوازەكانتان