بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەەوە

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان رایگەیاند، لە بەردەوامی هەوڵەكانیان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، لە ڕێكەوتی 26ـی5ـی2024 تاكو 3ی 7ی 2024 تیمەكانی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەكەیان لە دوو چالاكیدا، توانییان چوار تۆمەتبار كەكاری گواستنەوەو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەكەن دەستگیربكەن و بڕی 17 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ دەست بەسەردابگرن.
ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا هەر چوار  تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەكان راگیراون و لەژێر لێكۆلینەوەدان .

دڵخوازەكانتان