لیژنه‌ی وردبینی به‌غدا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌كه‌كانی 70 و 80 ده‌كات
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە دەڵێت ناردنی هاوكاریه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش به‌رده‌وامه و هیچ كێشه‌یه‌كی تێدا نیه“.
شۆڕش ئیسماعیل له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی وردبینی به‌غدا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌كه‌كانی 70 و 80 ده‌كات، له‌م چه‌ند رۆژه‌دا و دوای وردبینی كێشه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بێت“. وەزیری پێشمەرگە وتیشی:” توانیومانه زاڵ بین به‌سه‌ر زۆربه‌ی كێشه‌كانی به‌رده‌م چاكسازی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا، به‌ڵام پرسی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە كاتی زیاتری پێویسته”.