سیستمی پارەدانی قەرزی ئاو لە هەرێم لە كاركەوت
بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند، سیستمی پارەدانی قەرزی ئاو لە هەرێم بەهۆی کێشەیەکەوە وەستاوە و تا چارەسەرکردنی کێشەکە ناتوانرێت قەرزی ئاو لە هاوڵاتییان وەربگیرێتەوە.
بەختیار تاهیر بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی دەڵێت، لە دوێنێ دووشەممەوە سیستمی ئەلیکترۆنی پێدانی ئاو لە هەموو هەرێم بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە وەستاوە و بەهۆیەوە ناتوانرێت پارەی قەرزی ئاو لە بنکەکان لە هاوڵاتییان وەربگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تیمە تەکنیکییەکان لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان چاوەڕێدەکەین لە 24 بۆ 36 کاتژمێری داهاتوو چاکبکرێتەوە و دەست بە وەرگرتنی پارەی قەرزی ئاوی هاوڵاتییان بکرێت.
ئاشکراشیکرد، هەر کاتێک چاککردنەوەی سیستمەکە کۆتایی هات هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە.